هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێران وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی مافی ئەوەی هەیە خاوەنی سوڕێکی تەواوەتی سوتەمەنی ئەتۆمی بێت.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: "من لە شیکردنەوەی پرسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان خۆم لە میدیاکان بەدور دەگرم".
ئاماژەی بەوەشداوە، " ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە دوبارەکردنەوەی درۆ راستییە بنەڕەتییەکان ناگۆڕێت، ئێران وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی بەتەواوی مافی ئەوەی هەیە کە چەرخێکی تەواوی سوتەمەنی ئەتۆمی هەبێت، جگەلەوەش چەندین ئەندامی ئەو رێکخراوە هەن کە یۆرانیۆم دەپیتێنن و چەکی ئەتۆمیش رەتدەکەنەوە، ئەو پرسە جگە لە ئێران چەند وڵاتێکی ئاسایی و ئەوروپی و ئەمەریکای باشوریش دەگرێتەوە".
نوسیویشیەتی: گرتنەبەری هەڵوێستی توند و لێدوانی ئیستفزازی تەنها چانسی سەرکەوتن لەناودەبات، رێکەوتنێکی گرنگ لەبەردەمدایە، تەنها ئیرادەی سیاسی و یەکلاکەرەوە و دیدێکی دادپەروەرانەی پێویستە.
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مدواییانه‌دا گوتبووی، پێویسته ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی دوورهاوێژ یان بالیستیكی به ته‌واوی رابگرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئه‌مڕۆ شه‌ممە، ده‌بوو گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه‌كان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا بكرێت، به‌ڵام به بڕیاری تره‌مپ دوا خراوه بۆ كاتێكی تر. له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی باڵای ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڕه‌شه‌یان له یه‌كتر كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند ''هیچ وڵاتێك بۆی نییه نه‌وت له ئێران بكڕێت.'' هاوكات پیت هێگێست وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاش هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد واز له پشتیوانیی له حووسییه‌كان بهێنێت.