دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/04/2025

لەمەوبەدوا منداڵێکی تازە لە دایک بوو پێویستی بە نۆرەگرتن نیە بۆ کارتی نیشتمانی

هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئیتر نایەوێت هەر منداڵێکی تازە لە دایک بوو لەگەڵ کەسانی سەروو تەمەن 65 ساڵ، بۆ کارتی نیشتمانی نۆرە بگرن.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بۆ ئاسانکردنى رێوشوێنەکان دەکردنی کارتی نیشتمانی بڕیاردراوە منداڵانى تازە لەدایکبوو لە کاتى دەرهێنانى تۆمارى لەدایکبوون “بیان الولادە” ببەخشرێن.

ئاشکراشیکرد، گەورە ساڵانى سەروو تەمەن 65 ساڵیش دەگرێتەوە، کە لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنیی پێشوەختە بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى دەبەخشرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانە دەتوانن راستەوخۆ روو لە فەرمانگەکانى تایبەتمەند لە سەرتاسەرى عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP