دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش دەستپێدەکەنەوە

هەرێم نیوز

ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش دەستپێدەکەنەوە، پاش ئەوەی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە دەربچێت، لە هەمان کاتدا پرۆسەکە لە ئێستادا بەبێ زیادکردنی دارایی دەبێت و تەنها پلەبەرزکردنەوەی مەعنەوییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی 6ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، پاش دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لە ئێستادا ڕێکارەکان بۆ بەستنی پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ و ئاساییش دەستیان پێکردووە.

 لەو چوارچێوەیەدا، عەقید کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بابەتی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ نەوەستاوە، بەڵکو کەمێک دواکەوتووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا پاش گەڕانەوەی فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستبکاتەوە بە ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە.

 وتیشی، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە لە ئێستادا بەبێ زیادکردنی مووچەیە، چونکە پێویستە لە بودجەی ئەمساڵ یان پڕۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا پارەی پێویستیان بۆ تەرخان بکرێت، ئینجا شایستە داراییەکانیان بۆ زیاد دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP