هەرێم نیوز
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم گەشتیاران کرد، کە بەهۆی بەردەوامیی پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی کچە گەشتیارێکی خنکاودا، سەردانیکردنی سەیرانگای ئەحمەدئاوا بۆ سبەی چوارشەممە ڕێگەپێدراو نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی 6ـی 2026، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی سەرقاڵبوونی تیمەکانی فریاگوزاری بە گەڕان بەدوای تەرمی کچە گەشتیارە خنکاوەکەدا، بۆ سبەی چوارشەممە، 10ـی 6ـی 2026، سەردانیکردنی سەیرانگای ئەحمەدئاوا ڕێگەپێدراو نییە.
ڕاگەیاندنی پارێزگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی گیانی گشتی و هاوکارییکردنی تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری دەرکراوە، داواش لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکەن کە پابەندی ڕێنماییەکان بن.