هەرێم نیوز
ره‌وتى (فوراته‌ین) محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له شاری به‌غدا دووه‌م كۆنگره‌ى خۆى به‌ست و تێیدا جارێكى تر وه‌ك سكرتێرى گشتیی حیزبه‌كه متمانه به سوودانى درایه‌وه.
هه‌ر دوای كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، ره‌وتی فوراته‌ین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه : به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره جارێكی متمانه درایه‌وه به محه‌مه‌د شیاع سوودانی كه وه‌كو سكرتێری گشتیی حیزب به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركه‌كه‌ی.
له راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه: به مه‌به‌ستی پاڵپشتی و پشتیوانی كردن له سوودانی له كابینه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق و به‌رده‌وامی له كار‌و چاڵاكییه‌كانی سوودانی، ئه‌و بریاره له كۆنگره دراوه .
هاوکات، چه‌ندین جار له شوێن و كاتی جیاواز محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماده‌یی خۆی و حیزبه‌كه‌ی پیشان داوه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوویی په‌رله‌مانی عێراقدا بكات، به‌ستانی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه پاڵپشتی یاسایی وه‌ربگریت لای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كان.
جێی باسه ، ره‌وتى فوراته‌ین حزبێكى سیاسى عێراقییه و له كانوونى دووه‌مى 2021 له لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانى دامه‌زرا .