دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەزایەکی کەشناسی: سبەی ئەگەری هەورەبرەسکە هەیە

هەرێم نیوز
ئاراس جەبار ڕایگەیاند، لە سبەی نیوەڕۆوە تا شەو ئەگەری لێدانی ژمارەیەکی زۆر ھەورەبروسکە ھەیە.

 ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند،لە سبەی نیوەڕۆوە تا شەو ئەگەری لێدانی ژمارەیەکی زۆر ھەورەبروسکە ھەیە ، ھەورە بروسکەکان زۆربەیان وشکن واتە بارانێکی کەمیان ھەیە بە تایبەت لەم کاتەدا گژ و گیا لە زۆرێکی دەشتەکان زەرد بوون.

باسی لەوەشکرد، بۆیە ئاگادار بن ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر ھەیە بەتایبەت لەناوچەکانی کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی و ھەولێر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP