هەرێم نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزامان بەسەر گەورە بازرگانێکی ئێرانیدا سەپاندووە.
ئەمرۆ سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، سەید ئەسعەدوڵڵا ئیمام جومعە، گەورە بازرگانی گازی شل و تۆڕی کۆمپانیاکانی خستوونەتە لیستی سزاکانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەید ئەسعدوڵڵا بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان، کە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەورە بازرگانە ئێرانییە، تەنانەت هەوڵی ئەوەشی داوە گازی شل هەناردەی بازاڕەکانی ئەمەریکاش بکات، تا خۆی لە سزاکانی وڵاتەکە بدزێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، “ئێران هاوشان لەگەڵ نەوتی خاو، داهاتی گازی شلیش بۆ پەرەپێدانی چەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەکار دەهێنێت".