دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی گەنجیەی ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

هەرێم نیوز 

سەباری دانوستانە ئەتۆمییەكەی واشنتۆن لەگەڵ تاران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندو رایگەیاند، (سەید ئەسەدوڵا ئیمامجومە)و تۆڕە بازرگانییەكەی بەرپرسن لە باركردنی غازی (LPG)و نەوتی خاوی ئێران ئێران بەبەهای بۆ بازاڕەكانی دەرەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆڕە فراوانەکەی (ئیمامجومە) کەشتییەک لەخۆدەگرێت بە ناوی TINOS I کە بەنیازی ئەوە بووە ساڵی 2024دا لە کەناراوەکانی هیوستن لە ویلایەتی تەکساس بارەكەی هەڵگرێت، بەڵام شكستی هێناوە. 

ئەوەش هاتووە، جگە لە نەوتی خاو، هێشتا غزی شلی LPG سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتە بۆ ڕێژیمی ئێران، کە ئەم داهاتەش تەرخان دەكات بۆ بەرنامەی ئەتۆمییەكەی و بەرنامەی چەكی نەریتیی پێشكەوتوو. 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا باسی لەوەش کردووە، ئیمامجومەو تۆڕەکەی هەوڵیانداوە هەزاران باری LPG هەناردە بکەن لەنێویاندا بۆ ئەمریکاوە - بۆ ئەوەی خۆیان لە سزاکانی ئەمریکا بدزنەوە و داهات بۆ ئێران بەدەستبهێنن.

دەشڵێت، ئەمریکا هەروا پابەندە بە لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە هەوڵدەدەن پارەیە بۆ رژێمی ئێران دابین بکەن، كە ئەو پارانە بەكاردەهێنێت بۆ ناسەقامگیریی لە ناوچەکەو لە سەرانسەری جیهاندا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا جەختیشیکردەوە، ترەمپ و تەواوی ئیدارەی ئەمریكا پابەندن بە لێپێچینەوە لە رژێمی ئێران. 
دەشڵێت، بڕینی داهاتی وزە لە ئێران یارمەتیدەر دەبێت بۆ سنورداركردنی پاڵپشتی رژێمی ئەو وڵات بۆ گروپە تیرۆرستییەكانی وەكو حەماس و حزبوڵا. 

وەزارەتەکە دەڵێت، بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ جێبەجێكردنی هەڵمەتی ئەوپەڕی فشار لەسەر ئێران كە ترەمپ رایگەیاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP