هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی باجی گومرگی، تاكلایه‌نه و كه‌ڵه‌گاییانه‌یه و ده‌بێت جیهان ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستێته‌وه، ده‌شڵێت، به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر وڵاتێك ده‌وه‌ستنه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی په‌ككین ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 22ـی 4ی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، هۆشداری دایه وڵاتان كه له دژی، هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
ڕاشیگەیاندووە، به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر وڵاتێك ده‌وه‌ستنه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی په‌ككین ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك بكه‌وێت، قبووڵی ناكه‌ن و ڕێكاری توندی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین دەڵێت، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی باجی گومرگی، تاكلایه‌نه و كه‌ڵه‌گاییانه‌یه و ده‌بێت جیهان ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستێته‌وه و هه‌مووان به‌رگریی له ویژدان و دادپه‌روه‌ریی بكه‌ن.