هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران و بەوەش كۆی حاڵەتەكاتی توشبون لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا گەیشتە 19 حاڵەت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران و كۆی گشتی توشبوان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 19 حاڵەت، وێڕای دو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاكە.
ئاشکراشیکرد، حاڵەتەكان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: 7 حاڵەت لە زیقار، 4 حاڵەت لە كەركوك لەگەڵ دو حاڵەتی گیانلەدەستدا، 3 حاڵەت لە موسەنا، یەك حاڵەت لە نەینەوا، یەك حاڵەت لە بەسرە، یەك حاڵەت لە بەغدا، یەك حاڵەت لە میسان و یەك حاڵەت لە واست.