دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە کوردستان نییە

هەرێم نیوز

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربون تۆمارنەكراوە. هەروەها وەك تەندروستی هەرێم ئامادەن هاوکاریی تەندروستیی کەرکوک بکەن لە كۆنتڕۆڵكرنی ئەو نەخۆشیە، بە پشکنین یان پێشوازیی لە نەخۆشەکان یاخود چارەکردنیان بێت.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی مردنی تای خوێنبەربون زۆرە لەنێوان 50 بۆ 60%ـیە، چونکە توشبوەکە، توشی خوێنبەربونی ناوەکی دەبێت و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە.

وتیشی: هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی هەبوو، توانیمان سەرکەوتووانە چارەیان بکەین، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی گومان لێکراویشمان نییە. لە دووساڵی ڕابردوودا بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپات لەسەر کۆمەڵێک ڕێکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری کرایەوە، بەتایبەت ڕشاندن کە لە وەرزەی گەرما دەست پێ دەکات؛ واتە لە کۆتایی زستان و سەرەتای بەهاردا ڕشاندن بۆ کێڵگەکانی ئاژەڵ دەکرێت. هەروەها سەربڕخانەکان کۆنترۆڵ دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، "تیمەکانمانن ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن، بەڵام ئەوەی لە عێراق هەیە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی گومان لێکراو هەیە، کە بەداخەوە گیانسپاردنیش هەبووە، بۆیە لێرەوە بە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوکیش دەڵێین ئێمە ئامادەین هاوکارییان بکەین، چ بە پشکنین یان پێشوازیی لە نەخۆشەکان، یان چارەکردنیان"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP