هەرێم نیوز
جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەندە دهۆکی بووم، ئەمڕۆ هەموو کوردستانییەک دهۆکی بوون
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پیرۆزە دهۆک، پیرۆزە کوردستان ئەمڕۆ بەندە دهۆکی بووم، ئەمڕۆ هەموو کوردستانییەک دهۆکی بوون.
لە دڵەوە خۆشحاڵ بووم بەو سەرکەوتنە مێژووییەی یانەی دهۆک کە بوونە پاڵەوانەی جامی کەنداو.
ئاشکراشیکرد، دڵنیام ئەم سەرکەوتنە مەزنە هاندەرە بۆ هەموو یانەکانی کوردستان کە خەون بە سەرکەوتنی گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتی ببینن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی وەرزشی کوردستانە، سەرکەوتنی هەر وەرزشوانێک و سەرکەوتنی هەموو وەرزشی کوردستانە.