دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/04/2025

بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدیەکان سبەی کرا بە پشوو

هەرێم نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە.

ڕۆژی چوارشەممە، 16ی 4ی 2025 بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی 4ی 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

چوارشەممە سوور، جەژنێکی پیرۆز و گرنگە لە فەرهەنگ و ژیانی کۆمەڵگەی ئێزدیدا، ئێزدییەکان ئاهەنگەکانی جەژنی چوارشەممە سوور بە سەردانی پەرستگەی لالش و بە پۆشینی جلوبەرگی تایبەت و ئامادەکردنی هێلکەی ڕەنگاوڕەنگ کە سیمبولی جەژنەکەن، دەڕازێننەوە.

رێوڕەسمی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدییان ساڵانە لەلایەن کوردانی ئێزدییەوە پیرۆز دەکرێت. کوردانی ئێزدی ئەو رۆژە بە دەستپێکی رۆژژمێری ئایینیی خۆیان دەزانن. 

چەندین چیرۆک لەبارەی جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدییان هەن. لەم جەژنەدا 366 چرا هەڵدەکرێن، ئەوەش بەو هۆیەی ساڵنامەی رۆژهەڵاتی کە ساڵنامەی کوردانی ئێزدی 366 رۆژە.

 

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP