دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/04/2025

هەڵەبجە بووە 19هەمین پارێزگای عێراق

هەرێم نیوز 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندكرد و هەڵەبجە بووە (19)یەمین پارێزگای عێراق. 

ئەمرۆ دوو شەممە، 14ـی نیسانی 2025، پەرلەرمانی عێراق دەنگی بە پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دا و هەڵەبجە وەک ١٩ یەمین پارێزگای عیراق و چوارەم پاریزگای هەرێم دیاری کرا

پێشتر لە 13ـ ئازاری 2014 هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی وەکو چوارەم پارێزگا بەبڕیار ناسێندراوە.

لە ساڵی 2013 نێچیرڤان بارزانی، پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پێشکێشی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق کرد و لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسندکرا.

10 ساڵ دواتر و لە کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، لە پڕۆژە یاساکە درایەوە پەرلەمانی عێراق.

لەئێستادا، ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە نزیکەی 120 هەزار کەسە. پارێزگاکە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکهاتووە، قەزای ناوەندی هەڵەبجە و قەزای خورماڵ، ناحیەکانی بیارە، بەمۆ و سیروان.

16لەڕۆژی جینۆسیادی ئەنفلدا هەڵەبجە کرایە پارێزگا، لە 16ـی ئاداری 1988، رژێمی پێشووی عێراق، شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تاوانەدا نزیکەی 5 هەزار کەس شەهید بوون و بە هەزارانیش بریندار بوون، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەڵەبجە لە جیهانیشدا ناسراو بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP