هەرێم نیوز
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق، سەردانی سەنعای پایتەختی یەمەنی كردووە، هاوکاتی هەڵکشانی هێرشەكانی ئەمریكا، كە گروپی حوسییەكانی كردووەتە ئامانج.
كەناڵی سكای نیوز لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، عەبدولمەهدی لە چوارچێوەی هەوڵە نێوەندگیرييە نێودەوڵەتیەكان بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سور، گەیشتووەتە شاری سەنعا.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، عەبدولمەهدی پەیامە ئاڵوگۆڕکراوەكانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەگەڵ خۆی بردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی چڕی ئەمریکا یەمەنی کردووەتە ئامانج.
هاوكات هەڕەشەکانی واشنتۆن لە تاران لە ئەگەری بەردەوامبونی لە پشتیوانیکردنی حوسییەکان.