دواین هەواڵ

عێراق‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حوسێن بۆ عێراقییەکان: خۆتان بۆ هاوینێکی سەخت ئامادە بکەن

هەرێم نیوز 

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمەریکاییەکان بەڕوونی ئاگاداریان کردمەوە و پێیان گوتم پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری ڕاگرتنی لێخۆشبوون لە کڕینی کارەبای ئێران، نیین

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند "ئێستا ئێمە لەسەر درێژکردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوون، ڕووبەڕووی سیاسەتێکی نوێ بووینەتەوە، چونکە لە کۆبوونەوەی پاریس بەئەمەریکیەکانم گوت، ئەوان بەڕوونی پێیان وتم بڕیاری ڕاگرتنی لێخۆشبوونەکە گەڕانەوەی نییە و درێژ ناکرێتەوە."

وتیشی: جیاوازی لە نێوان کڕینی کارەبا و غاز هەیە، کێشەیان لە کڕینی غاز نییە، بەڵام کێشەی غاز ئەوەیە کە تۆ دەیکڕیت، چۆن پارەکەی دەدەی؟ ئێستا ئێران دەڵێ غازت دەدەمێ بەڵام کوا پارەکەم؟ ئێ پارەکەت لە بانکی تی بی ئای بۆ کۆ دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد "ئێمە هەندێک لێکگەیشتنمان لەگەڵ ئەمەریکان هەبوو، ئەویش کڕینی پێداویستییە خۆراکیی و پزیشکیەکان و هەندێک شتی دیکەمان دەکڕی کە بابەتەکە مرۆیی بوو، بەڵام ئیستا ئەو لێکگەیشتنە نەماوە، من باس لە مانگەکانی داهاتوو دەکەم کە تووشی کێشە دەبینەوە."

فوئاد حوسێن دەشڵێت: ئومێدەوارم، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی نەوت، هەموومان پێکەوە هاوکار بین بۆ تێپەڕاندنی سێ مانگی داهاتوو، چونکە من ترسم هەیە مانگەکانی داهاتوو دۆخی کارەبا زۆر سەخت دەبێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP