دواین هەواڵ

وەرزش‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

لالیگا پرسەدارە

هەرێم نیوز

ئەگەر چی یارییەکانی ئەم هەفتەیەی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا بەردەوامن و ئەمڕۆ و ئەمشەویش چەندان یاری بەهێز لە هەفتەکە بەڕێوە دەچن بە تایبەت دێربییەکانی مەدریدی پایتەخت، بەڵام هەموان خەمبار و پرسەردارن بۆ کۆچی دوایی کارلۆس مینارۆ پزیشکی چارەسەرکەری یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە کە شەوی ڕابردوو پێش بەڕێوەچوونی یاری یانەکە بەرامبەر بە یانەی ئۆساسۆنا لە تەمەنی 40 ساڵی دا بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد و دەستەی یانەکانی لالیگا لە سەر داوای هەردوو یانەکانی بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا یارییەکەی دواخست پاش ئەوەی سەرۆکی ئۆساسۆنا ڕایگەیاند کە ناکرێت یارییەکە بەڕێوە بچێت کاتێک یاریزانان و ئیدارە و هاندەرانی بەرشەلۆنە لەو دۆخە دەروونییەدا بن.

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌

سێڵتا ڤیگۆ 2 – لیگانێس 1
ئه‌لاڤێس 1 – ڤیاڕیاڵ 0
ڤاله‌نسیا 2 – ڤه‌له‌د وه‌لید 1
به‌رشه‌لۆنه‌ – ئۆساسۆنا دواخرا

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

خیتافی‌ – ئه‌تڵه‌تیكۆ كات 4 ی‌ عه‌سر
ڕیاڵ – ڕایۆ ڤالیكانۆ كات 6:15 ی‌ ئێواره‌
بلباو – مایۆركا كات 8:30 ی‌ شه‌و
بێتیس – لاس پاڵماس كات 8:30 ی‌ شه‌و
سۆسێداد – ئیشبیلیا كات 11 ی‌ شه‌و

كاتی‌ یارییه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌
ئیسپانیۆل – جیرۆنا كات 11 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP