هەرێم نیوز
بڕیاره ئه‌مشه‌و سێ شه‌ممه و سبه‌ی شه‌و چوار شه‌ممه هه‌ر 8 یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 16 ی وه‌رزی ئه‌مساڵی چامپیۆنس لیگ به‌ڕێوه بچن كه تیایدا له دوو كاتی دیاری كرا‌و دا 8:45 ی شه‌و هه‌روه‌ها 11 ی شه‌و ته‌واوی یارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن.
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی قۆناغه‌كه چه‌ندان یاری لوتكه له خۆی ده‌گرێت كه تیایدا چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت ماڵئاوایی بكه‌ن بۆ نموونه له نێوان ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید یه‌كێكیان له‌م قۆناغه‌وه ماڵئاوایی ده‌كه‌ن له نێوان بایرن میونشن و بایه‌ر لیڤه‌ركوزن یه‌كێكیان ماڵئاوایی ده‌كه‌ن به هه‌مان شێوه له نێوان لیڤه‌رپول و پاریس سانت جێرمان یه‌كێكیان ماڵئاوایی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش چه‌نده چێژ به‌خشه به چامپیۆنس لیگ هێند ناخۆشیشه بۆ هه‌واداران كه یه‌كێك له‌و یانه ناوازانه له ده‌ست ده‌ده‌ن له چامپیۆنس لیگدا بێگومان یانه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه به دوای ئه‌مان دا ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌یان و به جۆرێك.
یارییه‌كانی شه‌وی سێ شه‌ممه
كلوب بروگ – ئه‌ستۆن ڤێلا كات 8:45 ی شه‌و
ڕیاڵ – ئه‌تڵه‌تیكۆ كات 11 ی شه‌و
ئایندهۆڤن – ئارسیناڵ كات 11 ی شه‌و
دۆرتمۆند – لیل كات 11 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی شه‌وی چوار شه‌ممه
فینۆڕد – ئینته‌ر كات 8:45 ی شه‌و
بایرن – لیڤه‌ركوزن كات 11 ی شه‌و
پاریس – لیڤه‌رپول كات 11 ی شه‌و
به‌نفیكا – به‌رشه‌لۆنه كات 11 ی شه‌و