دواین هەواڵ

وەرزش‌

 27/02/2025

قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی عێراق

هەرێم نیوز 

پاش ئەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆمەڵێک یاری تری قۆناغی 16 ی جامی عێراق بەڕێوەچوون ئیدی یانەکانی قۆناغی 8 ی جامەکە واتا چارەکی کۆتایی بەدەرکەوتن کە تیایدا لوتکەیەکی کوردستانی لە نێو یارییەکان دەبینین ئەویش لە نێوان هەردوو یانەکانی نەورۆزی شاری سلێمانی و زاخۆی دەلال دەبێت کە ئیدی یەکێکیان ماڵئاوایی بەوی دی دەکات و خۆی دەگەیەنێتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.

لە بەرەکەی تریشەوە یانەی دهۆک ڕووبەڕووی یانەی مینا دەبێتەوە لە کاتێک دا لە هەمان بەری دهۆک دوو دێوەزمەی دەدەن بە یەک دا کە ئاوانیش هەردوو یانەکانی قووە جەویە و نەجەف دواتر براوەیان بەر براوەی نێوان دهۆک و مینا دەکەوێت.

لە بەری نەورۆز و زاخۆش براوەی نێوان شوڕتە و تەڵەبە کە دێربی ئاگرینی بەغدادی پایتەخت ئەنجام دەدەن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یاریگاکان و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغەکە دواتر بڵاو دەکرێتەوە لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP