دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 4 هەفتە

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێ بۆ ماتۆڕسكیلی دلیڤەری دەردەکات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێنج رێنمایی نوێی بۆ ماتۆڕسكیلی گەیاندنی خواردن بۆ هاووڵاتییان (دلیڤەری) دەركرد.

لە خاڵی یەكەمی ڕێنماییەکاندا هاتووە: پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا ماتۆڕسكیلەكان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تۆمار بكرێن و هەروەها لێخوڕی ماتۆڕسكیلیش مۆڵەتی لێخوڕین دەربهێنێت.

لە خاڵی دووەمدا دەڵێت، ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە پێشتر سەرپێچییان كردووە، بەرپرسیارەتییەكە دەكەوێتە سەر كۆمپانیاكان، كۆمپانیاكانیش دەتوانن تا كۆتایی ئەمساڵ سزای سەرپێچییەكە بە قیست بدەنەوە.

خاڵی سێیەمی ڕێنماییەکەش ئاماژە بەوە کراوە: كۆمپانیاكان پێویستە پابەندبن بە ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، بۆ كاركەری بیانیش دەبێت كاتی نشینگەی هەبێت و مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیلیشی هەبێت و پێشینەی تاوانیشی نەبێت.

لە خاڵی چوارەمدا هاتووە، هەوڵ بدرێت ماتۆڕسكیلی كارەبایی یاخود بێ دەنگ بەكاربهێنرێت.

لە خاڵی پێنجەمیشدا ئاماژە بەوە دراوە، كە پێویستە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكان جلوبەرگ و كڵاوی سەلامەتی بەكاربهێنن، هەروەها جلوبەرگی تایبەت بە كۆمپانیا لەبەر بكەن و ناویشیان لەسەر یاخەیان نووسرابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP