دواین هەواڵ

کلتور‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

خەونە پڕۆژەیەک بۆ داهاتوو تراجیدیایی گەڕانەوە بۆ ماڵ و کارەساتی دوای جەنگ لە شانۆگەری شەڕدا

نووسینی لارش نۆرین

گەڕانەوە بۆماڵ و کۆتایی هاتنی بە کارەسات و تراجیدیا، مێژوویەکی دێرینی هەیە، بەتایبەتی لەناو ئەفسانەو شانۆنامەکانی گریکدا پانتاییەیکی فراوانی داگیرکردوە لە شانۆگەری ئۆدیب پاشادا، کاتێک ئۆدیب دەگەڕیتەوە باوکی خۆی دەکوژێت و دایک خۆیی مارەدەکاتەوە .گەڕانەوەی ئاگامەمنون داوی دەساڵ لەشەڕی تەروادە بەدەستی ژنەکەی دەکوژرێت .

هارۆلدبنتەر شانۆگەریەکی تایبەتی هەیە بەناوی گەڕانەوە بۆ ماڵ ،ئەمانەوە دەیان نمونەی تریدیەکە.

گەلێک نمونەی زیندووی نزیک لە خۆمان هەیە،دوای ئەوەی شەڕی عێراق و ئێران کۆتایی دێت ،دیلەکانی شەڕ دەگەڕێنەوە، گەڕانەوەی ئەم دیلانە چەندێک دڵخۆشکەرن،هێندەش دەبنە ماییەی کارەسات بۆ خێزان، لەماوەی زەمەنی زینداندا چەندین گۆڕانی جەستەی و نەفسی لە خودی کەسی دیلکاراودا ڕوویداوە، لەملاشەوە کاریگەری چەنگ خێزانی تووشی داڕمان و وێرانکاری کردوە. کارەسات هەر ئەوەنیە کە مرۆڤەکان لەکاتی جەنگدا دەبنە سوتەمەنی و قوربانی ،بەڵکو کارەساتەکان زیاتر لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگدا دەردەکەون ، کە ووڵات بۆتە وێرانەوە برسیەتی وقات و قڕی نەبوونی بەرۆکی خەلکی گرتووە، ئەم واقیعە دەبیتەوە ماییەی تێکچوونی شیرازەی خێزان و فەسادی کۆمەلایەتی بڵاو بوونەوەی بەدڕەوشتی .

شانۆگەری جەنگی لارش نۆرین کارساتەکانی دوایی جەنگمان نیشان ئەدات لە دونیایی مۆدێرەنەدا ، باوکێک لەشەڕدا هەواڵی بە کوژران دێتەوە ، بەڵام دوای جەنگ و لەپڕێکدا بەکوێری خۆیی دەکاتەوە بە ماڵدا، باوک لەجەنگدا هەر چاوەکانی لەدەست نەداوە، بەڵکو خێزانەکەشی بوونەتە قوربانی ئەم جەنگە، ژنەکەی بۆتە خێزانی براکەی و کچەکەی بۆتە لەشفرش و خانوەکەی بۆتە کەلاوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP