دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

سەدان بارمتەی ئیسرائیلی و فـەڵەستینی ئازاد دەکرێن

هەرێم نیوز
ئەمرۆ چوارەمین ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت، بزووتنەوەی حەماس سێ بارمتە ئازاد دەکات، لە بەرانبەر ئازادکردنی 183 فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، بزووتنەوەی حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد بکات و لە بەرامبەریشدا 183 زینداییکراوی فەڵەستینی کە 111یان خەڵکی غەززەن، ئازاد دەکرێن.
دوێنێ هەینی، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازی لیواکانی قەسام لە راگەیەندراوێکدا وتی: لە چوارچێوەی رێککەوتنی تۆفانی ئەقسا بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، بڕیاریان داوە ئەمڕۆ شەممە، یەکی شوباتی 2025، سێ بارمتەی ئیسرائیلی بەناوەکانی "یاردن بیباس، کیس سیگل کە هاوکات خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و ئیسرائیلییە و ئۆفەر کالدیرۆن کە خاوەنی ڕەگەزنامەی فەرەنسی و ئیسرائیلییە ئازاد بکات."

لای خۆیەوە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانیئیسرائیل ڕایگەیاند، لیستی ئەو بارمتانەیان بە دەست گەیشتووە کە لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش داوە، وردەکاریی سەبارەت بە ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕکردن دواتر بڵاو دەکرێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش حەماس سێ ئیسرائیلی و پێنج تایلەندیی لە بەرامبەر 110 زیندانییدا ئازاد کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP