دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حوسێن: هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز 

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لە ماڵی ئەودا،  وەزیری دارایی فیدراڵ و شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان کردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی کۆدەبنەوە. 

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەداخەوە دوێنێ و پێرێ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ  بە ماددەی 12 لە یاسای بوودجە نەدرا، هەر کاتێک دەنگ بەو بڕگەیە بدرێت، کێشەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان چارەسەر دەبێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان پەیوەستە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد کە، هەفتەی ڕابردوو لە ماڵی ئەودا،  وەزیری دارایی فیدراڵ و شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا زۆر بابەتیان باسکردووە، لەوانەش بابەتی داهاتی نانەوتی، لەبارەی ئەوەی چ ڕێژەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بێت و لەسەر چ بنەمایەکیش بێت، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: هیوادارین لە کۆبوونەوەی دووەم کە هەفتەی داهاتوو لەسەر پرسی داهاتی نا نەوتی و بابەتەکانی دیکە دەکرێت، بگەینە ڕێککەوتن.

لەبارەی گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنکانیان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، بڕیاری گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان بڕیارێکی گرنگ بوو کە دەبوو زووتر بدرێت، ئێستا عەدالەت هاتە دی دوای ساڵانێکی زۆر لە زوڵم.

سەبارەت بە بارودۆخی نوێی ناوچەکەش، وەزیری دەرەوە وتی: ئاسایشی سووریا پەیوەستە بە ئاسایشی عێراق،  زۆر بە وردی چاودێری دەکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP