هەرێم نیوز
ڕۆژنامەنوسێک ئاشکرایدەکات، عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری هەڵوێستی نیشتیمانی و پەرلەمانتاری ئەو حزبە دوای وەرگرتنی دووشوقە و خانویەک بۆ لیستەکەی، بەبێ ئاگاداری پەرلەمانتارێکی حزبەکەی کلیلی خانووەکەی گۆڕیوە و وتویەتی دەیکەمە بارەگای هەڵوێست.
چێنەر عەوڵا، رۆژنامەنوس لەپۆستێکدا بەناونیشانی"لە یەکێتی و پارتی روخاندنەوە بۆ بوون بە کلیلساز و قفڵ شکێن" دەنوسێ، هەڵوێستیش کە چوار ئەندام پەڕلەمانیان هەیە (علی حەمە سالح و سازگار فەریق، سارا محسین و بەدەل بەرواری) لەبەر ئەوە علی حەمە سالح ماڵی لە هەولێرەو لە هیوا سیتی دەژی کە نرخەکەی زیاترە لە نیو ملیۆن دۆلارە شوقە یان خاونوی پێ نەدراوە. بەڵام ئەوانی تر دوو شوقە و خاونویەکیان وەرگرتووە. هەریەک لە د.سارا و م.بەدەل دەچنە ناو شوقەکان.
سازگار فەریقیش کلیلی خانوەکەی وەردەگرێت بەشێک لە کاڵاکانی دەباتە ناو خانوەکەو دەچێتەوە بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی دیکە لەگەڵ خۆی بباتە ناو خانوەکە، کاتێک دەگەرێتەوە هەولێر دەبینێ خانوەکەی کلیلی شکێندراوە سەرەتا پێی وایە دز چوەتە ناوی ئەشیاکانی براون بەڵام کاتێک ئەشیاکانی لە دەرەوە بە فڕێدراوی دەبینێ لەسەر جادە، پەیوەندی بە (علی حەمە سالح: بڕیاردەر و سەرۆک فراکسیۆن و محاسیب و جەنەراڵ مانێجەر و مەسئولی بڕ و بەحری ڕەوتی هەڵوێست) دەکات کە کلیلو قفڵی خانوەکە شکێندراوە کلیلێکی تری پێوەیە، ئەمیش (علی) بە سازگار دەڵێت:- من قفڵەکەم گۆڕیوە و دەمەوێت بیکەم بە بارەگای رەوتی هەڵوێست لە هەولێر. ئەمە خۆی قانون شکێنیە بەر لە هەموو شتێک خانوی نیشتەجێ بوونی ئەندام پەرلەمان ناکرێ بە بارەگا وە بۆ ئەو مەبەستەش دروست نەکراوە و نەگونجاوە. چۆن خانویەک بدرێت بە ئەندام پەڕلەمان بۆ مەبەستی مانەوەو کاری ئەندام پەرلەمانی پەرلەمانتارێک بەڵام بۆ مەرامی حزبی
بەکاردەهێندرێ؟
هاوکات عەلی حەمە ساڵح زانیارییەکانی ڕەتکردووەتەوە و لەکۆمێنت بۆی نوسیوە، دەکرێ پەرلەمان خانو بدات بەکەسێک و من بچم داگیری بکەم و پەرلەمان لای ئاسایی بێت؟
هەروەها ئەوەشی وتووە، دەچێتە عەقڵی کێوە من بچم و خانووی ئافرەتێکی بێ هاوسەر داگیر بکەم! کەخۆم پشتیوانی بووم .
ئەمەش دەقی وتارەکەی چێنەر عەوڵا و کۆمێنتەکەی عەلی حەمەساڵح:
لە یەکێتی و پارتی روخاندنەوە بۆ بوون بە کلیلساز و قفڵ شکێن
بەڵای کۆمەڵگای کوردی هەر تەنها دەسەڵاتێکی فاشل نیە کە توشی بوە بەڵکو ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەچی و درۆزن و دەستەمۆی دوو حیزبە بنەماڵەیەکانیشە کە وەک گەنە خوێنی ئەم میللەتە دەمژن.لەم رووداوەی خوارەوە مەبەستەکەم تێدەگەن…
دوای دەست بەکاربوونی ئەندامەکانی پەڕلەمان بە پێی قانون هەر ئەندام پەڕلەمانێک شوقە یان خانوو لە گوندی ئیتاڵی وەردەگرێت!
بەرەی هەڵوێستیش کە چوار ئەندام پەڕلەمانیان هەیە (علی حەمە سالح و سازگار فەریق، سارا محسین و بەدەل بەرواری) لەبەر ئەوە علی حەمە سالح ماڵی لە هەولێرەو لە هیوا سیتی دەژی کە نرخەکەی زیاترە لە نیو ملیۆن دۆلارە شوقە یان خاونوی پێ نەدراوە. بەڵام ئەوانی تر دوو شوقە و خاونویەکیان وەرگرتووە.
هەریەک لە د.سارا و م.بەدەل دەچنە ناو شوقەکان. سازگار فەریقیش کلیلی خانوەکەی وەردەگرێت بەشێک لە کاڵاکانی دەباتە ناو خانوەکەو دەچێتەوە بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی دیکە لەگەڵ خۆی بباتە ناو خانوەکە، کاتێک دەگەرێتەوە هەولێر دەبینێ خانوەکەی کلیلی شکێندراوە سەرەتا پێی وایە دز چوەتە ناوی ئەشیاکانی براون بەڵام کاتێک ئەشیاکانی لە دەرەوە بە فڕێدراوی دەبینێ لەسەر جادە، پەیوەندی بە (علی حەمە سالح: بڕیاردەر و سەرۆک فراکسیۆن و محاسیب و جەنەراڵ مانێجەر و مەسئولی بڕ و بەحری ڕەوتی هەڵوێست) دەکات کە کلیلو قفڵی خانوەکە شکێندراوە کلیلێکی تری پێوەیە، ئەمیش (علی) بە سازگار دەڵێت:- من قفڵەکەم گۆڕیوە و دەمەوێت بیکەم بە بارەگای رەوتی هەڵوێست لە هەولێر. ئەمە خۆی قانون شکێنیە بەر لە هەموو شتێک خانوی نیشتەجێ بوونی ئەندام پەرلەمان ناکرێ بە بارەگا وە بۆ ئەو مەبەستەش دروست نەکراوە و نەگونجاوە.
چۆن خانویەک بدرێت بە ئەندام پەڕلەمان بۆ مەبەستی مانەوەو کاری ئەندام پەرلەمانی پەرلەمانتارێک بەڵام بۆ مەرامی حزبی بەکاردەهێندرێ؟ (وە بۆچی نەیانوێراوە و نەیانتوانیوە بچن کلیلی شوقەی د.سار یان م.بەدەل بشکێنێ ئەوێ بکات بە بارەگا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە رۆژانی داهاتوو بە کۆمەڵێک لێدوان و بەڵگە دەخەینە ڕوو).
ئەوەی راستی بێ ئەم بابەتە شکۆ هێنەر نییە. چونکە علی و هاوڕێکانی کاتی خۆی لەگردەکەش تۆمەتبارن بە شکاندنی کلیل و قفڵی ژوورەکەی عبدللەی مەلا نوری و گۆڕینی کلیلەکە و دەرپەڕاندنی، لێرەوە بۆمان ئیسپات دەبێت کە کلتوری هەڵکوتانە سەر شکاندنی قفڵ و کلیل گۆڕین داهێنەرەکەی پێدەچێ علی و جەماعەتەکەی بێ بەداخەوە.
گەر دەتانەوێ خانو ماڵەکەتان لەدەست علی و ئەمسالەکانی پارێزراو بێ کلیلی ماستەرلەکی پاسۆرددار بەکار بهێنن ئەگینا ماڵتان وێرانە