هەرێم نیوز
سودانی شکستی هێنا لە وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی ئێرانی لە دوو داواکارییەکەیدا.
ماڵپەڕی ( ئەلعەینی ئیخباریەی ئیماراتی)بڵاویکردۆتەوە، شیاع سودانی داوای لە ئێران کردووە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دوابخرێت و ئێران داواکەی رەتکردۆتەوە سودانی بەرپرسانی باڵای ئێرانی ئاگادار کردەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لانیکەم بۆ ماوەی سێ ساڵ دوادەخرێت بەهۆی بارودۆخ و پێشهاتەکانی سوریا.
ئەوەشی خستەڕوو، خامنەیی بوونی ئەمریکای لە عێراق بە "داگیرکاری” وەسف کردووە کە بەهۆی خواستی سودانی بۆ دواخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا خامنەیی سودانی ئاگادار کردەوە کە ئێران دژایەتی بوونی هێزی ئەمریکی لە عێراق دەکات.
لە بارەی میلیشیاکانیشەوە ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی میلیشیاکان.
هەروەها خامنەیی داوای ئەو گەرەنتیانەی کردوووە لە سودانی کە لەلایەن ئەمریکاوە دەدرێت بۆ ئەوەی ئاسمانی عێراق دژی ئێران بەکارنەهێنن، یاخود بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی میلیشیاکان.
ئەم هەڵوێستەی ئێران، میلیشیا عێراقییەکان و ئێران دەخاتە بەردەم رووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا، بەتایبەتی لەگەڵ ئەمەریکای سەردەمی ترامپ.