ههەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێن، وادەی دواخستن و لەجێدانان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو کۆتایی هاتووە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات، بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە ناویان لە پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوودا هاتووەتەوە، وادەی دواخستن و لەجێدانان کۆتایی هاتووە، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هیچ كه‌سێك به مه‌به‌ستی دواخستنی ناوه‌كه‌ی یاخود له جێدانان ( تنازل) سه‌ردانمان نەکات".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌موو ناوه‌كان ده‌بێت به‌ر له 1ی 1ی 2025 بخرێته ناو سیستمی ئه‌لیكرۆنییه‌وه و هیچ بوارێك بۆ له جێدانان و دواخستن نه‌ماوه .
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر كه‌سێك ناوی بۆ حه‌جی 2025 ده‌رچووبێت و مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌وا به پێی رێزبه‌ندی ناوی یه‌ده‌گی ده‌رچوو له شوێنی ئه‌وان داده‌نرێت.
چاوەڕواندەکرێت، وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو لە 6ی مانگی حوزەیراندا دەستپێبکات و ساڵانە بەمەبەستی رێکخستنی ناوی هاووڵاتیان بۆ ئەو پڕۆسەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە چەند رێکارێک دەگرێتە بەر.