هەرێم نیوز
هەسەدە ڕایگه‌یاند، داگیرکاری تورکیا ناوەستێت و ئێستا پیلانی هەیە هێرشبکاتە سەر كانتۆنی کۆبانێ، تەنانەت پیلانەکەی بریتییە لە لکاندنی و داگیرکردنی تەواوی خاکی سوریا، هەر بەوهۆیەشەوە کۆبانێ ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا به پاڵپشتی چەکی قورس لە دۆخی ئامادەباشیدان.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی 12ی 2024، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، "ئێستا سوریا چوەتە ناو پڕۆسەیەکی نوێ، لەگەڵ ڕوخانی ڕژێمی بەعس، ئێستا ئیدارەی دیمەشق گۆڕاوە و دیارنییە ئایندەی سوریا چۆن ده‌بێت، توركیا به پشتیوانی گروپه چه‌كداره‌كانی هێرشیكرده سه‌ر شاری مه‌نبه‌ج و له‌شكركێشی كرده سه‌ر به‌نداوی تشرین و ناوچه‌ی قه‌ره‌قۆزاك به‌ڵام دوای پێنج ڕۆژ له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ئه‌و له‌شكركێشییه تێكشكێنرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بێگومان داگیرکاری تورکیا ناوەستێت و ئێستا بەنیازە هێرش بکاتە سەر شاری کۆبانێ، تەنانەت پیلانەکەی بریتییە لە لکاندنی و داگیرکردنی تەواوی خاکی سوریا، هەر بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چەتەکانی لەگەڵ چەکی قورس‌دا لە دۆخی ئامادەباشیدا لە سەرتاسەری ناوچەکەدا هێشتوەتەوە، هەروەها ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر کۆبانێ و هەڕەشەش دەکات".
فه‌رمانده‌یی گشتی ده‌ڵێت، "هەمو دونیا دەزانن کە ئێمە هێزێکی شەرعین وەکو و هەمو ئەنجومەنەکانمان و شەڕێکی زۆر سەختمان لە دژی داعش کردوه و خەباتمان كردوه تا ئێستاش بەردەوامە، له‌گه‌ڵ هەمو جیهان ئاهەنگی سەرکەوتنمان لە دژی داعش گێڕا، داعش كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه شکستی خواردوە و ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا وەک تۆڵە لە داعش هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانە".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "هەموان دەزانن داعش لە کۆبانێ شکستی هێنا، كورد لە کۆبانێ بۆ ئازادی گەلی کورد و هەمو گەلی ناوچەکە، تەنانەت بۆ پاراستنی هەمو جیهان لە هەڕەشەکانی داعش، کەرامەتی مرۆڤایەتی پاراست، ئەوانەی دەیانگوت؛"کۆبانێ کەوتوە، دەڕوخێت ئەمڕۆ، ئێمە وەک هه‌سه‌ده ئیرادەمان هەیە، تا کۆتایی دژی ئەم هێرشانە دەوەستینەوە، هەروەک چۆن کۆبانێ سەرەتای لەناوچونی داعش بو، بۆ ئەردۆگان و بەکرێگیراوەکانیش دەبێتە سەرەتای شکست، ئازادیخوازان و گەلی بەشەرەفی ئێمەی کۆبانێ وانەی مێژویی فێری ئەردۆگان و چەتەکانی دەکەین".