دواین هەواڵ

جیهان‌

 16/12/2024

بەشار ئەسەد: ويستم بەرگرى لە وڵاتەكەم بكەم و سەرپەرشتى بەرەكانى جەنگم كرد، بەڵام كەس شەڕى نەدەكرد

هەرێم نیوز

بەشەر ئەسەد لە یەکەم پەیامیدا دوای رووخانی رژێمەکەی رایگەیاند، ويستم بەرگرى لە وڵاتەكەم بكەم و سەرپەرشتى بەرەكانى جەنگم كرد، بەڵام كەس شەڕى نەدەكرد

بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا نامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕەتی دەکاتەوە، پێشتر پلانی بەجێهێشتنی دیمەشقی دانابێت، بەڵکوو وەکوو خۆی باسی کردووە، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 08-12-2024، پایەختتی بەجێهێشتووە و چووەتە ڕووسیا. دەشڵێت: تا دوا ساتەکان سەرپەرشتیی بەرەکانی جەنگم کردووە.

دەشڵێت، "تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیی یەکشەممە، 8ی کانوونی دووەمی 2024، لەگەڵ فراوانبوونی هەژموونی تیرۆر لەناو دیمەشقدا مابوومەوە و دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێیە ڕووسەکانم چوومە لازقییە بۆ ئەوەی لەوێوە بەدواداچوون بۆ بەرەکانی شەڕ بکەم."

سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەگەڵ گەیشتنمان بۆ بنکەی سەربازیی حومەیمیم لە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 08-12-2024، بۆمان ئاشکرا بوو، هێزەکانمان لە هەموو بەرەکانی شەڕ تووشی شکست بوون و پاشەکشەیان کردووە. هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر بنکە ڕووسییەکە بە درۆن، مۆسکۆ داوای لە سەرکردایەتی بنکەکە کرد، ئێوارەی یەکشەممە، واتە ڕۆژی دوای ڕووخانی دیمەشق، دەستبەجێ بنکەکە چۆڵ بکات و هەمووان بەرەو ڕووسیا بەڕێ بکەون."

باسی لەوەش کردووە، "من هەرگیز یەکێک نەبووم لەوانەی کە لە ئاستی کەسیدا بەدوای پۆستدا دەگەڕام بەڵکو خۆمم بە خاوەنی پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەزانی کە پشتیوانییەکەی لە گەلێکەوە وەرگرتووە کە باوەڕیان پێی هەبووە و دڵنیاییم لە ئیرادەی ئەو گەلە و لە توانای ئەواندا هەڵگرتووە بۆ پاراستنی دەوڵەتی خۆیان و بەرگریکردن لە دامەزراوە و هەڵبژاردنەکانیان تا دوا سات."

سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا پێی وایە "لەگەڵ کەوتنی دەوڵەت بە دەستی تیرۆر و لەدەستدانی توانای دابینکردنی هەر شتێک، ئەو پۆستە بەتاڵ و بێ مانا دەبێت و هیچ مانایەکیش بۆ ئەوەی بەرپرسەکە تێیدا بمێنێتەوە نامێنێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP