هەرێم نیوز
شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب کرایەوە و دەیان هەزار ناونیشانی تێدا نمایش دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنچ شەممە 28ی 11ی 2024، بە بەشداری (200) دەزگاو ناوەندی ناوخۆیی و وڵاتان، شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب کرایەوە، كە تاوەكو 8-12-202 بەردەوام دەبێت و دەیان هەزار ناونیشانی تێدا نمایش دەكرێت.
هەروەها بڕیارە لەپێشانگاكەدا چەند پانێڵێك لەبوارە جیاوازە ئەدەبییەكاندا پێشكەش بكرێن و پێشبینیش دەكرێت ژمارەی سەردانیكەرانی پێشانگاكەو فرۆشی كتێب لەساڵانی رابردوو زیاتر بێت.
وابڕیاربوو رۆژی 20ی ئەم مانگە شەشەمین پێشانگای كتێب لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی عیراقەوە بۆ 28ی مانگ دواخرا كە ماوەی 11 رۆژ بەردەوامبێت.