دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 4 هەفتە

"گرینگی هەماهەنگی نێوان پەروەردەکاران"

 نووسینی:ڕێکان عبدالرحمن

یەکێ لەو کردارانەی کە ڕۆڵی گرینگی هەیە،بۆ گەشەسەندنی لایەنی هوشیاری و دواجار زانینی تاک، بریتیە لە کارکردن به {Team Work} واتا بە پێکەوەیی کارکردن،ئەوە چ لە سێکتەری پەروەرده لەلایەن مامۆستایان بۆ فێرخوازان و توێژکارانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و شارەزایانی پەروەردە و خێزانە جیاوازەکان لەگەڵ یەکدی ؛نەخاسمە ئەو کارکردنە کە پێویستی بە وسائیل و کەرەستە و ڕەخساندنی ژینگە،یا هەر بوونی خۆی هەیە بۆ جێبەجێکردنی وەلێ هەر نەک ئەوانەی باسم کرد بوونی نیە، بەڵکو چ لەلایەن دایک و باوکی پەروەردەکار و چ مامۆستا و توێژکاران و شارەزایانی بواری پەروەردە پێچەوانەکەیەتی؛

هەروەها بوونی گیانی ڕقەبەرایەتی و یەکدی شکاندن و هەوڵ دان بۆ کەمکردنەوەی هەوڵ و تەقەڵاکانی یەکدییە؛ئەوە بەتایبەت لە نێو توێژی توێژکاراندا زۆر تێبینێ ئەکرێ، بابەتەکە لق و پۆپی زۆری لێدەبێتەوە بۆ هەر لایەنێ،

بۆیە ئەوەی زۆر گرینگە بەلامەوە [باسی کارکردنی دایک و باوکانە لەگەڵ پەروەردەکارانی تر، بەیەکەوە و بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە هەیانە] یاخود لەڕێگەی تێکەڵەی ئەزموون و ڕاوێژ بەڕێنماییکار و ڕاوێژکار و شارەزایانی بواری پێداگۆژی[زانستی پەروەردە؛پەروەردەزانی]وەدەستیان خستووە ؛بەوهۆیەوەش سەرەتا باسی زانیاری دەکەین!چونکە هەر ئەو زانیاریانەشن بە بەردەوامیدان و تێپەڕبوونی کات دەبێتە هوشیاری و دواتر کەڵەکەدەبن و هێواش هێواش بۆ ڕۆشنفکری و دواجار دەبن بە بەشێک لە زانین و لەکۆتاییدا تا دەگات بەئاگایی تاکەکە،

ئەوەش بەو واتایەی کە بەشێک لەو دایک و باوکانەی کە وەکو ڕۆڵی پیرۆزی پەروەردەکار دەگێڕن، ئەوەندە گرینگیان بەو بوارە داوە؛نیمچە شارەزاییەکیان لەو بوارەدا هەبووە و نمونەی چاکم هەیە، کە ئێستا ؛خۆشی ڕێنمونی و هاوکاری دایک و باوکانی تریش دەکا لە پەروەردەکردنی منداڵ و پاراستنی ئارامی و ئاساییشی ژیانی خێزانی،





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP