دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/11/2024

شارەزاییەكی ئابوری: ئەمریكا سەری سوڕماوە لە قەبارەی هاوردەكردنی ئەندۆمی بۆ عێراق

هەرێم نیوز

شارەزای ئابوری عێراق ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی هاورەدەكردنی ئیندۆمی لە دەورازە فەرمیەكانەوە جگە لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 64 هەزار و 185 تەن،  لە كاتێكدا یەك لەسەر سێی هاوردەكردنی عێراق لە دەستەی گشتی گومرگەكان تۆمارناكرێن، هەروەها دەشڵێت، "گەورەیی قەبارەی پسپوڵەی هاوردەكردنی ئەندۆمی، سەرسوڕمانی لای بانكی فیدراڵی ئەمریكا دروستكردوە".

نەبیل مەرسومی، مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی ئابوری دەڵێت: بەگوێرەی داتاكانی دەستەی گشتی گومرگ، عێراق لە ساڵی (2023)دا لەسەرجەم دەروازە سنورییەكانەوە جگە لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی (64) هەزارو و (185) تەمەن ئەندۆمی بە بەهای (17)میلۆن و (700) هەزار دۆلار یان (23)میارو (600) ملیۆن دینار هاوردەكراوە، كە ئەوەش رێژەی (18%) بەزرترە لە ساڵی (2022).

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر هەیە ئەو ژمارەیە بۆ زیاتر لە (50) ملیۆن دۆلاری ساڵانە بەرزببێتەوە، چونكە دوور لەسەرسێی هاروردەكردنی عێراق لە دەستەی گشتی گومرگەكان تۆمارناكرێن، بەڵكو لەڕێی دەروازەكانی كوردستان و دەروازە نایاساییەكانەوە تێدەپەڕێنن.

ئەو پسپۆڕە ئابورییە پێشیوایە، پسپوڵەی هاوردەكردنی ئەندۆمی زۆر گەورەترە لەو ژمارەیە، كە ئەوەش سەرسوڕمانی لای بانكی فیدراڵی ئەمریكا دروستكردووەو، پرسیاری ئەوەی كردووە ئاخۆ ئەو هاوردەكردنە راستەقینەیەو دەربڕی حەزی عێراقییەكانە بۆ ئەندۆمی، یان ئامرازێكە بۆ بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوە؟.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP