هەرێم نیوز
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له پرۆسه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بڕیاره چه‌ند بانكێكی دیكه‌ی عێراق بێنه ناو (هه‌ژماری من).
شوان كه‌لاری، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) سه‌ركه‌وتووه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له دژی ده‌كرێت بۆ لێدانه له ژێرخانی ئابووریی كوردستان، ره‌نگه ئه‌مه ده‌ستی حزبی و سیاسی و بەرژەوەندیی ئەملاوئەولای تێدا بێت، چونكه ئه‌و حزبانه باش ده‌زانن ته‌وتین كاتێكی زۆری ده‌وێت، عێراق ئه‌وه 8 ساڵه ته‌وتینی ده‌ست پێكردووه، كه‌چی ته‌واوی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی له دژی (هه‌ژماری من) دەكرێت ئامانجی گه‌ندەڵیی له‌پشته، داواكاریی چه‌ند لایه‌نێك له به‌غدا له دژی (هه‌ژماری من) هیچ له پرۆسه‌كه ناگۆڕێت، ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆژەیەكی زۆر سەركەوتووە.
وتیشی: تیمی (هه‌ژماری من) له‌گه‌ڵ تیمی بانكی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) چه‌ند جارێك كۆ بوونه‌وه و ئه‌وان ئاماده‌ییان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له (هه‌ژماری من)دا بكه‌ن و دواجار بڕیاریان دا و گرێبەستیان كرد، هاتنی ئەم بانكەش بۆ ناو پرۆژه‌كه هەموو ئەو بانگەشانەی بەتاڵ كرده‌وه كه له دژی (هه‌ژماری من) دەگوتران و ئەو هەوڵانەش كە دژی حكوومه‌ت و ژێرخانی ئابووریی كوردستان دەدران.
ئاماژەی بەوەشدا، (هه‌ژماری من) پرۆژه‌ی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستانه به شێوه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتوو و مۆدێرن، حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێت، نه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، (ته‌وتین و هه‌ژماری من) هه‌ردووكی بۆ به‌سیسته‌مكردنی مووچه و ئابوورییه، دواتر ده‌بێت خه‌ڵك ئه‌وە بزانێت، چ (هه‌ژماری من) و چ (ته‌وتین) هه‌تا هه‌ردوو حكوومه‌ت نه‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی مووچه و لیستی مووچه، هیچیان سه‌نتێكیان ناچێته سه‌ر، (هه‌ژماری من و ته‌وتین) ته‌نیا بۆ كارئاسانیی پرۆسه‌كه و به‌هێزكردنی سیسته‌می بانكیین، ده‌نا هه‌ردوو حكوومه‌ت ئه‌ركیان رێكخستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانه، هه‌تا هه‌ردوو حكوومه‌ت رێكنه‌كه‌ون (هه‌ژماری من و ته‌وتین) شتێك نین كه به‌بێ رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌ت پاره‌یان تێبخرێت، پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو كردبێت.“
شوان كه‌لاری راشیگەیاند: حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌زانێت مانگانه 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كوردستان له رێگای (هه‌ژماری من) به كارتی ئه‌لكترۆنی و به ئای تی ئێم مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق بیزانیانه ئه‌مه ناده‌ستوورییه، هه‌ر زوو ده‌یگوت ئه‌م پرۆسه‌یه رابگیرێت و نایه‌وێت له‌و باره‌وه مامه‌ڵه بكات، پرۆسه‌ی (هه‌ژماری من) پێچه‌وانه‌ی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و كوردستان نییه، ئیتر بۆچی ده‌بێت ئەو گرووپانە له دژی بن؟ واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه چه‌ندین بانكی دیكه له عێراق بێنه ناو (هه‌ژماری من) ئەگەر ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا بێت كە ستافی (هه‌ژماری من) ده‌یخه‌نه روو.