هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ئەو ئامارانەی شێرپەنجە بڵاودەكرێنەوە تەنها توشبوانی شاری سلێمانی نین بەڵکو ئاماری چەندین پارێزگای تری هەرێم و عێراقیشە.
د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، لە دوو مانگی داهاتوو دەبینە یەكەم سەنتەری شێرپەنجەیی كە قاوش، یاخود هۆڵی نەشتەرگەری تایبەت بەخۆی هەبێت.
وتیشی، لە ساڵی (2023)دا، (3356) حاڵەتی شێرپەنجەیی هەبووەو نزیكەی (6442) كۆدی گشتی كراوەتەوە، بەراورد بە (10) مانگی كۆتایی (2024)، كۆی ئەو كۆدانەی كە كراوە (5866) كۆد كراوە كە لەمە تەنها (3151)كۆدی شێرپەنجەیی بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، رێژەی ئەمساڵ گۆڕانكارییەكەی ئەتۆی تیادانیە بەراورد بە رێژەیی توشبوانی شێرپەنجە لە ساڵی پار.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی ، وا باسدەكرێت سلێمانی بووە بە چەقی توشبوون بە شێرپەنجە، ئەوە دوورە لە راستیەوە، ئەو ئامارانەی بڵاودەكرێنەوە، تەنها توشبوانی شاری سلێمانی نییە، بەڵكو شارەكانی تری هەرێم وئیدارە سەربەخۆكان و عێراقیشی تیادایە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەین بە داتای ورد ئەوە رێكبخەین، توشوانی شێرپەنجە چەندی پارێزگای سلێمانیەو چەندی پارێزگاكانی تری هەرێم و عێراقە.
باسی لەوەش کرد، ، سەرەڕای هەموو ئاستنەگ و قەیرانەكان توانیومانە چەند هەنگاوێك بنێین بۆ خزمەتی توشبوانی شێرپەنجە، دیارتیرنیان دابینكردنی ئامێرێكی (دێكساسكان) بووە لەلایەن هێزەكانی ئیتاڵیاوە، هەروەها، كڕینی ئامێرێكی پشكنیی بۆماوەیی، كە دەبینە یەكەم نەخۆشخانەی حكومی ئەو ئامێرەمان دەبێت، بۆ پشكینی شێرپەنجەی خوێن، دابینكردنی تیشكی ناوەكی لە سەنتەری ژیانەوە لەسەر ئەركی حكومەت و سندوقی شێرپەنجە.
دکتۆر یاد وتیشی، تەنها لە ساڵی (2022) بەنزیكەیی بە بەهای (45) ملیار دینار دەرمانمان داوە بە نەخۆش، كە ئەمە بەشێكی لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم و بەشێكیشی لەسەر حكومەتی بەغداد بووە.
وتیشی، دەبێت بەزووترین کات نەخۆشخانەی هیوای گەورە لە سلێمانی دروستبکرێت