هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، پرۆژەی ڕووناكی 24 كاتژمێری، خواست لەسەر کارەبا كۆنترۆڵ دەكات و بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان و حكومەت کەم دەکات.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 تا 3500 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا 4000 بۆ 4500 مێگاواتە و لەئێستادا لە نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، كۆتایی بە كێشەی گەیاندنی كارەبا بۆ هەردوو وێستگەی 51 مێگاواتی و 29 مێگاواتی كارەبا لە سلێمانی هێنرا.
جەختی لەوەشکردەوە، لە ماوەی دوو ساڵدا پرۆژەی رووناكیی 24 كاتژمێری دەگاتە تەواوی هەرێمی كوردستان.
ئاشکراشیکرد، پرۆژەی رووناكیی 24 كاتژمێری، خواست لەسەر کارەبا كۆنترۆڵ دەكات و بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان و حكومەت کەم دەکات و پرۆژەیەكی ژینگەپارێزە.