دواین هەواڵ

جیهان‌

 12/10/2024

ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر چەندین کەمپی داعش لە سوریا

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، چەند بنکەیەکی تاقمی داعشیان لە سوریا لە ڕۆژی هەینیدا بە هێرشی ئاسمانی کردووەتە ئامانج.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هێرشانە توانای داعش بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشەکان لە دژی ئەمەریکا و هاوبەش و هاوپەیمانەکانی و هەروەها خەڵکی مەدەنی ناوچەکە و دەرەوەی وڵات تێکدەدەن.

سێنتکۆم، بە ئاماژەدان بە هەڵسەنگاندنەکانی پەیوەست بە زیانەکانی داعش، جەختی لەوە کردەوە کە هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی لە هێرشەکانی دوێنێدا زیانیان پێنەگەیشتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە دواتر ئەنجامی کۆتایی هەڵسەنگاندنەکان ڕادەگەیەنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP