هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بەپیی هەواڵێکی میدیاکان، سەرۆکی پەرلەمان ئێران، محەممەد باقر قالیباف، گەیشتە بەیرووت.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، کەمێک پێش ئێستە گەیشتە بەیرووت و لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسەوە پێشوازیی لێ کرا.
ئاماژەی بەوەش کرد، قالیباف لە لوبنان باس لە دۆخی ناوچەکە و بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات.
قالیباف له فڕۆكهخانهی بهیروت به رۆژنامهنوسانی راگهیاندوه، "دوای ئهم سهردانهم دەچمە جنێڤ، پێم باش بوو بێمە بەیروت بۆ ئەوەی پەیامی گەل و ڕێبەری باڵا و بەرپرسانی ئێران بە خەڵکی لوبنان بگەیەنم کە هەمیشە لەگەڵ میللەت و حکومەتی لوبنانین".
ئاماژەی بەوەشدا، دهچێته جنێڤ بۆ ئهوهی بهشداری له لە کۆبونەوەی IPU (یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان) بكات بۆ گەیاندنی پەیامی ستەمکاریی خەڵکی غەززە و لوبنان و بیرهێنانەوەیان لە ئەرکەکانمان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا لە پشتیوانیکردنی ستەملێکراوان و پشتگیریکردنی گەلی ستەملێکراوی لوبنان و فەڵەستین.
قالیباف دوای دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لوبنان، ئێوارەی ئەمڕۆ شهممه له بەیروتهوه بەرەو ژنێڤ بەڕێدەکەوێت و بەشێکی گرنگی کۆبونەوە و وتارەکانی سەرۆکی پەرلەمان لە مەجلیسی نێودەوڵەتیی نێوان پەرلەمانەکان کە سبەینێ دەستپێدەکات.