هەرێم نیوز
چەکدارانی عێراق لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق یان بەکارهێنانى ئاسمانەکەى بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئیسرائیل ئاگادار دەکەنەوە و هەڕەشەی وزە لە جیهان دەکەن.
ئەبوعەلى عەسکەری، وتەبێژى کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراقى رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێکى ئیسرائیل بۆ سەر عێراق یان بەکارهێنانى ئاسمانەکەى بۆ هێرشکردنە سەر ئێران وەڵاممان دەبێت و نەک هەر هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل، بەڵکو هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانى ناوچەکە.
راشیگەیاند: ئێمە دەستپێشخەرى جەنگى وزە ناکەین، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل ئەو کارەبکات ئەوا جیهان رۆژانە 12 ملیۆن بەرمیل نەوتى لەدەست دەچێت، یەمەنییەکان کۆنترۆڵی بابولمەندەبیان لەژێردەستدایە و ئێرانیش تەنگەبەرى هورمز.
لەو میانەیەدا هێرشدەکرێتە سەر چەند وڵاتێکى عەرەبیش کە پێشتر حکومەتى عێراقى بە فەرمی ناوى لێنابوون براخیانەتکارەکان.