دواین هەواڵ

جیهان‌

 30/09/2024

زانیاری نوێ سەبارەت بە کوژرانی نەسروڵڵا بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

زانیاریی  نوێ سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە بڵاودەبێتەوە و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لەرێگەی ماددەیەکی نامۆوە شوێنەکەی ئاشکراکراوە.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان،  کەسێکی نەناسراو نەسروڵڵای بینیوە  و تەوقەی لەگەڵدا کردوە، لە کاتی تەوقەکردنەکەدا مادەیەکی نەناسراوی بە دەستییەوە لکاندوە کە یارمەتی ئیسرائیلی داوە چاودێری شوێنەکەی بکات.

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل دوو خولەکی پێویست بووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی نەسروڵا و پشتڕاستکردنەوەی مانەوەی لە ناوچەیەکی باشوری بەیروت . دوای ئەوەش بە چەند خولەکێک فرۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکەیان بۆردومان کردووە و نزیکەی 80 تۆن بۆمبیان بەسەر بارەگاکەدا بەرداوەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، دوای 48 کاتژمێر لە کوژرانی، تەرمی حەسەن نەسروڵا لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکاندا لە بەیروت دۆزرایەوە و کە شوێنەواری ھیچ برینێکی راستەوخۆ بە تەرمەکەوە نەبووە و دەوترێت ھۆکاری مردنەکەی بەھۆی بەھێزی دەنگی بۆردومانەکەوە بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە. 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP