هەرێم نیوز
یانەی نەسری سعوودی بڵاوی كردەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆكارێكی تەندروستی ناتوانێ بچێتە بەغدا، بەو هۆیەی تووشی پەتایەكی وەرزی بووە.
پزیشكی یانەكە، ڕایگەیاندووە كە ڕۆناڵدۆ پێویستی بە پشووە، بۆیە ناتوانێ هاوەڵیی یانەكە بكا لە چوونی بۆ بەغدا.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵڵاویکردەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی (نصر)ی سعودی، بەشداری یاری یانەكەی لەگەڵ یانەی (شرطە)ی عێراقی ناكات، كە بڕیارە سبەینێ لە بەغداد پایتەخت بەڕێوەبچێت، بەهۆی تێكچونی باری تەندروستی.
یانەی نەسر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، هیواداربون كه کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بتوانێت لهگهڵ یاریزانانی یانهكهی گهشت بكات بۆ بهغدا بۆ روبهڕوبونهوهی یانهی شورته له خولی ئاسیا، بهڵام توشبونی به پهتای وهرزی رێگری لێدهكات.
دوپاتیکردوەتهوە کە ڕۆناڵدۆ بەدەست کێشەیەکی تەندروستییەوە دەناڵێنێت، کە ڕێگری دەکات لە گەشتکردن، بەوەش کۆتایی بە هیوای ملیۆنان عێراقی دێت کە بە پەرۆش بون بۆ هاتنی ڕۆناڵدۆ تاوهكو له نزیكهوه له یاریگایهكی بهغدا ببینرێت.