دانەر ئەسڵان
زۆرێك له یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگا به‌ڕێوه‌چوون و ته‌نها یه‌ك یاری ماوه ئه‌ویش شه‌وی دوو شه‌ممه له نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی خیتافی و ئیسپانیۆل به‌ڕێوه ده‌چێت له مه‌دریدی پایته‌خت ده‌نا یارییه‌كانی تر ته‌واویان به‌ڕێوه‌چوون و كه دواهه‌مینیان كه‌مێك پێش ئێستا له نێوان ئه‌تڵه‌تیكۆ و ئیشبیلیا به كۆتا هات تیایدا ئەتڵەتیکۆ لە دوا ساتەکان دا توانی بردنەوە تۆمار بکات بەمەش بە جیاوازی تەنها 1 خاڵ لە ڕیاڵ و 3 خاڵ لە بەرشەلۆنەی پێشەنگ خۆی لە پلەی سێیەم دا بە تەواوەتی جێگیر کرد.
لەم گەڕەدا به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگ به‌رامبه‌ر بێتیس یه‌كسان بوو له كاتێك دا ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌نجامێكی گه‌وره له جیرۆنای برده‌وه.
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی
سێڵتا ڤیگۆ 2 – مایۆركا 0
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
لاس پاڵماس 2 – ڤه‌له‌د وه‌لید 1
بێتیس 2 – به‌رشه‌لۆنه 2
ڤاله‌نسیا 0 – ڕایۆ ڤالیكانۆ 1
جیرۆنا 0 – ڕیاڵ 3
ئه‌نجامی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
لیگانێس 0 – سۆسێداد 3
بلباو 2 – ڤیاڕیاڵ 0
ئۆساسۆنا 2 – ئه‌لاڤێس 2
ئه‌تڵه‌تیكۆ 4 – ئیشبیلیا 3
كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی دوو شه‌ممه
خیتافی – ئیسپانیۆل كات 11 ی شه‌و