هەرێم نیوز
ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەولێر دەکرێتەوە کە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری هەولێر دەکەینەوە، ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەتریان نەکردووە، یاخود کۆدی بایۆمەتریان نەهێناوە، پێویستە لە رێكەوتی 11/8/2024 کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە و ڕۆژانی دواتر، سەردانیان بكەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە لەو ماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بكەن، كە دەكەوێتە گەڕەکی (ئازادی)، مەبەستی کاری پێویست، بۆ ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆدی بایۆمەتری".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەكاتی سەردانەكەدا، پێویستە سەرجەم وارسانی شەهید و ئەنفالكراوان ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتمانییان پێ بێت".
بەڕێوەبەراتییەکە دەڵێت، پرۆسەکە 60 رۆژ بەردەوام دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەترییان ئەنجام نەداوە، مووچەکانیان رادەگیرێت.