دواین هەواڵ

کوردستان‌

 07/08/2024

وەزارەتی پێشمەرگە داوایەک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، "داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین، پشت بە هەواڵ و زانیارییەکانی پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە ببەستن."

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە: "بەداخەوە ماوەیەکە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و لایك و كۆمێنت، هەواڵ و زانیاریی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و دەچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاویان دەكەنەوە."

وتیشی: داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین، پشت بە هەواڵ و زانیارییەکان لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە ببەستن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP