ئا:دەریا
1-زەنجەفیل: چەند پارچە زەنجەفیلێك بكرە ئاوی گەرمەوە، دواتر ئەو ئاوە بكە بە پشتدا واتا جێگای ئازارەكە، ئەم كردارە ٣ جار لە ڕۆژێكدا دووبارە بكەرەوە، دەكرێت بەھەمان شێوە زەنجەفیل بكەیتە ئاوی گەرمەوە لەگەڵ دارچینی و مێخەك تێكەڵی بكەیت و ڕۆژانە ٣ جار بیخۆیتەوە.
2-گەنم: ئاردی گەنم بخەرە سەر ئاگر و كەمێك ئاوی تێبكە تا دەبێتە ھەویر، پاشان وازی لێبێنە تا سارد دەبێتەوە كەمێك، دواتر بیدە لە جێگەی ئازارەكە بۆ ماوەیەك با پێوەی بێت و ئەم كردارە ٣ جار دووبارە بكەرەوە.
3-گەڵای قەرنابیت: گەڵای قەرنابیت لەگەڵ ماستی گەرمكراو تێكەڵ بكە، بیدە لە شوێنی ئازارگ پشت، بەڵام بە درێژای شەو با پێوەی بێت.
4-زەیتی زەیتون: زەیتەكە گەرم بكە و بیدە لە جێگەی ئازارەكە بۆ ماوەی ١٠ خولەك، ڕۆژانە ٥ جار دووبارەی بكەرەوە.
بەھیوام لەش ساغ بن