دواین هەواڵ

جیهان‌

 01/08/2024

ئیسرائیل: بن لا.دنی غەززە کوژرا

هەرێم نیوز

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، کوژرانی محەمەد زە.یف لە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل چەند هەفتەیەک لەمەوبەر "خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی حە.ما.س".

 محەممەد زە.یف بە "ئو.سامە بن لا.د.نی غەززە" ناوبرد و مردنی "وەک سەرچاوەی دەسەڵاتی سەربازی و حکومەت لە غەززە" بە یەکێک لە ئامانجەکانی شەڕەکەیان ناوبرد.

گالانت نووسیویەتی: "ئەم ئۆپەراسیۆنە بە وردی و پیشەیی لەلایەن سوپای ئیسرائیل و دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە".

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی تەندروستی غەززە، لە میانی ئۆپەراسیۆنی مانگی ڕابردووی سوپای ئیسرائیل لە دارخان یونس کە بووە هۆی کوژرانی محەمەد زە.یف، زیاتر لە 90 هاوڵاتی مەدەنی فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون کوژراون.  لەو کاتەدا حە.ما.س ڕەتیدەکردەوە کە زەیف لەم هێرشەدا کوژرابێت.

بە گوتەی گالانت، "ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە حە.ما.س خەریکە هەڵدەوەشێتەوە و چەکدارانی ئەو گرووپە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە تەسلیمبوون یان لەناوچوون".

نووسیویەتی: سوپای ئیسرائیل بە دوای چەکدارانی حە.ما.سدا دەڕوات، لەوانەش پلاندانەر و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر، ئێمەش پشوو نادەین تا ئەو ئەرکە بە ئەنجام نەگات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP