دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئایدن مەعروف: ئەو پێنج کۆتایەی دیاری کراوە بۆ پێکهاتەکان لە ڕووی ژمارەوە کەمە

هەرێم نیوز 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، ئەو پێنج کۆتایەی دیاری کراوە بۆ پێکهاتەکان لە ڕووی ژمارەوە کەمە و داوامان کردووە کۆتای پێکهاتەکان وەک خۆی لێ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی تەمموزی 2024، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە پرسی کۆتا، لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی سیاسی و بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، تایبەت بە پێکهاتەی نەتەوەی کلدان، تورکمان، سریان و ئاشووری.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە لە ڕابردووشدا جەختمان کردبۆوە ئەو پێنج کۆتایەی دەستنیشان کراوە بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، وەکو ژمارە کەمە. دابەشکردنی ئەم پێنج کۆتایەش لەسەر بنەمای جوگرافیدا هەڵەیە و دابەشکردنەکە زیاتر سیاسییە".

وتیشی،  "لە ڕابردوودا جەختمان کردبووەوە کە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین لە کاتی خۆیدا بکرێت. لە هەمان کاتیشدا، هەموو لایەنەکان بەشداربن لەم  پرۆسەی هەڵبژاردنە بە پێکهاتەکانەوە، کە بوونی پێکهاتەکان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن گرنگە، کۆتا بە یاسا ڕێکخرا بوو، بەڵام لە ڕابردوودا دەستتێوەردانی لە کاروباری کۆتای پێکهاتەکان کرا، بەمەبەستی فشار دروستکردن".

ئایدن مەعروف ڕاشیگەیاند، "ئێمە لە کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ باسمان لەوە کردووە کە ئەو کۆتایەیی دیاری کراوە بۆ پێکهاتەکان کەمە و داوامان کردووە بکرێتەوە بە 11 کورسی و وەکو خۆی لێ بێتەوە، چونکە لە بنەمادا ئەوەی دانراوە و کراوە سیاسییە و هەڵەیە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP