دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/07/2024

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: لیستی مووچەی ھێزی پێشمەرگە رەوانەی حکومەتی فیدراڵ کراوە

هەرێم نیوز 

 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی ھێزی پێشمەرگە رەوانەی حکومەتی فیدراڵ کراوە و تا ئێستا عێراق مووچەی مانگی ٥ و٦ ی خەرج نەکردوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی درێژە پێدەدەن، خوازیاری چارەسەری ڕاستەقینەی سەرجەم بابەتە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵن.

ئەنجومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند، دامەزراوەکانی ھەرێم پابەندییەکانی خۆیان بەجێگەیاندووە و ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵیشە کە شایستەکانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران داوا لە عێراق دەکات، شایستەکانی دیکەی ھەرێم لە تەرخانکراوەکانی تەشغیلیی و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان خەرج بکات.

جەختیشیکردەوە، ھەرێم بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێمی بە کاش بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە، مانگانەش لیستی مووچەی مووچەخۆران و تەرازوویی پێداچوونەوەی مانگانەی بە شێوەیەکی شەفاف ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP