دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 09/07/2024

حکومەتی نوێی بەریتانیا لە دوای یەک ڕۆژ لە هەڵبژاردنی گشتی پێکهات

ئامادەکردنی ڕاپۆرت: شانیا محەمەد ئەحمەد

پێشەکی:

هەڵبژاردن لە بەریتانیا پرۆسەیەکی دیموکراسییە لە سەرانسەری شانشینی یەکگرتوو، واتە( ئینگلاند، سکۆتلاند وێڵز و ئایرلاندی باکوور)دا ئەو هاوڵاتیانەی مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەران لە ئەنجومەنی کۆمۆنەکان. لە هەر بازنەیەک، تەنیا یەک بەربژێر دەیباتەوە ئەم کەسە نوێنەرایەتی ناوچەیەکی ناوخۆیی (بازنەی هەڵبژاردن) دەکات.

بە شێوەیەکی گشتی هەڵبژاردن لە بەریتانیا بۆ ماوەی پێنج ساڵە لەمانگی تەمووزداو لەیەكێك لەڕۆژەكانی پێنج شەممەی ئەو مانگەدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، هاوکات 650 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرێن و  ئەو بەربژێرەی زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت، بازنەکە دەباتەوە، تەنانەت ئەگەر 50٪ـش تێنەپەڕێنێت. ئەمەش وایکردووە دوو پارتی هەرە گەورەی وڵاتەکە، واتە پارێزگاران و کارێکاران، لە هەموو هەڵبژاردنێکدا باڵادەست بن، چونکە بۆ پارتە بچووکەکانی دیکە، زەحمەتە کورسی بەدەستبێنن، مەگەر لە شوێنێکی دیاریکراو نەبێت کە جەماوەرەکەیان تێدا چڕبووبێتەوە.

جۆرەکانی هەڵبژاردن لە بەریتانیا

لە بەریتانیادا چەندین جۆر هەڵبژاردن هەیە کە لە ئاستە جیاوازەکانی حکومەت و بۆ مەبەستی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. لێرەدا جۆرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن دەخەینەڕوو:

1. هەڵبژاردنی گشتی:

بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان (پەرلەمانتاران) بۆ ئەنجومەنی کۆمۆنەکان بەڕێوەدەچێت. بە شێوەیەکی ئاسایی هەر پێنج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت ئەو کاندیدەی زۆرترین دەنگی لە هەر بازنەیەکدا بەدەستهێناوە سەردەکەوێت.

2. هەڵبژاردنی ناوخۆیی:

نوێنەرانی حکومەتی ناوخۆیی هەڵبژێرە، وەک ئەندامانی ئەنجومەن، بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەنجومەنی قەزاکان، یان دەسەڵاتە یەکگرتووەکان بە خشتەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت کە لە ناوخۆدا دیاری کراوە، زۆرجار هەر چوار ساڵ جارێکە هاوشێوەی هەڵبژاردنی گشتی، بە بەکارهێنانی سیستەمی یەکەم تێپەڕین لە پۆست یان لە هەندێک حاڵەتدا نوێنەرایەتی ڕێژەیی.

.3 هەڵبژاردنی ئیدارەی وەرگیراو (بۆ نموونە، سکۆتلەندا، وێڵز، ئێرلەندای باکوور)هەڵبژاردنی ئەندامان بۆ پەرلەمان یان ئەنجوومەنە وەرگیراوەکان بە خشتەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، بە شێوەیەکی گشتی هەر پێنج ساڵ جارێک و هەر هەرێمێکی وەرگیراو سیستەمی هەڵبژاردنی تایبەتی خۆی هەیە، وەک نوێنەرایەتی ڕێژەیی ئەندامانی تێکەڵ (MMP) لە سکۆتلەندا، سیستەمی ئەندامی زیادە (AMS) لە وێڵز، و دەنگی تاکە گواستراو (STV) لە ئێرلەندای باکوور.

4. هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی:

هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی بۆ هەندێک شار یان دەسەڵاتی یەکگرتوو کە دەسەڵاتی وەرگیراویان هەیە لە ناوخۆدا بەڕێوەدەچێت، زۆرجار هەر چوار ساڵ جارێک بەگشتی سیستەمی دەنگی تەواوکەر (SV) بەکاردەهێنێت کە دەنگدەران دەتوانن کاندیدی یەکەم و دووەمی پەسەندکراو هەڵبژێرن.

5. هەڵبژاردنی پۆلیس و کۆمیساری تاوان:

هەڵبژاردنی کۆمیساری پۆلیس و تاوان (PCC) بۆ هەر ناوچەیەکی هێزی پۆلیس هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت سیستەمی یەکەم تێپەڕین لە پۆست کە ئەو کاندیدە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە سەردەکەوێت.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا

لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی 2020وە، كەبڕیاڕی دەرچونی بەریتانیا لەیەكییەتی ئەوروپا درا، ئەوە سێیەمین هەڵبژاردنی پێش وەختە كەئەنجام بدرێت، لە ڕۆژی پێنجشەممە 4-7-2024، کاتژمێر 7بەیانی بەكاتی لەندەن، زیاتر لە (40) هەزار ناوەند بەڕوی دەنگدەراندا  کرانەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی  ئەنجومەنی گشتی (پەرلەمان) تاکاتژمێر10شەو بەردوام بوو، هاوکات دەنگدەرانی بەریتانیا کە ژمارەیان نزیکەی 46 ملیۆن کەسە و هەروەها هەریەك لە تێرێزا می سەرۆكی پارتی پارێزگاریخواز، کریس تایمەر سەرۆكی پارتی كرێكاران، نیكۆلا ستۆرجن سەرۆكی پارتی نەتەوەیی سكۆتلەندا، تیم فارون سەرۆكی پارتی لیبراڵ دیموكرات و پۆل نوتال سەرۆكی پارتی سەربەخۆیی شانشینی یەكگرتوو ركابەری یەكتر بوون، بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی بەریتانیا هەر حزبێک زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمان بباتەوە ئەوا بۆی هەیە حکوومەتی نوێ دابمەزرێنێت.

ئەنجوومەنی گشتی (پەرلەمان)ی بەریتانیا

 پەرلەمان باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانانە لە بەریتانیا لە دوو ئەنجومەن پێکدێت، ئەنجومەنی کۆمۆنەکان (العموم) کە ژمارەی ئەندامانی 650 ئەندامە، بۆ ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردن یەک نوێنەری دەبێ.

 ئەنجومەنی دووەمیش پێی دەوترێت ئەنجومەنی لۆردات کە ژمارەی 100 کەس دەبێ لە لایەن پاشا ڕەزامەندی دەدرێت بۆ دانانی لۆردەکان بۆ پەرلەمان.

ئەنجومەنی لۆردەکان ئەو ئەندامانە لەخۆدەگرێت کە پیکھاتوون لە کەسانی پسپۆڕ و ئاغا و قەشە ئەوان و تەواوکەری کاری ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی کۆمۆنەکان دەبن، و بە شێوەیەکی ڕاوێژکاری بەشداری دەکات لە داڕشتن و پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمۆنەکانەوە ئاراستەی دەکرێت.

سیستەمی حوکمڕانی باو لە بەریتانیا، دەسەڵاتێکی پاشایەتی پەرلەمانییە و دەستورێکی نەنووسراوی هەیە، کە کۆنترین شێوەی حکومەتە لە وڵاتەکەدا ئەم وڵاتە دابەش بووە بەسەر ٤ ناوچەی سەرەکیدا: ئینگلتەرا، ئێرلەندای باکوور، سکۆتلەندا، وێڵز.

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا

لە ڕۆژی هەینی 5-7-2024 ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی گشتیی لە بەریتانیا راگەیەنرا كە تێیدا پارتی كرێكاران زۆرینەی دەنگەكانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە ئەوەش دوای 14 ســاڵ لــە حــوکــمی پــارتــی پــارێــزگــاران شكستی گەورەی هێناوە. پارتی كرێكاران لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی بەریتانیا 411 كورسی پەرلەمانیان لە كۆی 650 كورسی بەدەستهێناوە. پارتی پارێزگارانیش كە پارتی دەسەڵاتدارە بە سەرۆكایەتی ریشی سۆناك و لە ریزبەندی دووەمە بە بەدەستهێنانی تەنیا 120 كورسی پەرلەمان. پارتی لیبڕال دیموكراتەكان ئەوانیش لە ریزبەندی سێیەمن بە بەدەستهێنانی 71 كورسی پەرلەمان. بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەریتانیا هەر پارتێك پێویستە 326 كورسی پەرلەمانی هەبێت، بەڵام پارتی كرێكاران زۆر لەو رێژەیە زیاتری بەدەستهێناوە كە 411 كورسییە، بەمەش پۆستی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكوومەت لەلای ئەو دەبێت.

هەروەها SC: 9 کورسی، ئاهەنگی ئێرلەندی شێن فین: 7 کورسی، ڕیفۆرمی ڕاستڕەوی بەریتانیا: 5 کورسی، پارتی سەوز: 2 کورسی، حزبەکانی تر و کاندیدی سەربەخۆ: 25 کورسی.

هاوکات، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، ریشی سۆناك سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پارتی پارێزگاران بەفەرمی دانی بە شكستی پارتەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا دانا

پێکهێنانی حکومەتی نوێی بەریتانیا لە دوای یەک ڕۆژ لە هەڵبژاردنی گشتی ئەو وڵاتە

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئاسایی پاشای وڵات، داوای لەسەرۆکی ئەو حزبە دەکات کەزۆرترین پەرلەمانتاری  بەدەست خستووە، ببێتە سەرۆک وەزیران و حکومەت پێکبهێنێت. هاوكات بەزۆری سەركردەی ئەو پارتەی کەپلەی دووەمی پەرلەمانتارانی هەیە، دەبێتە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن.
هاوکات، دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە ڕۆژی هەینی ریشی سوناک سەرۆک وەزیران لە کۆشکی بەکینگهام شا چارڵزی سێیەم، پادشای بەریتانیای بینی و دەسەڵاتی رادەست كرد، پادشاش ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و دواتر دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی رادەستی که‌یر ستامەر، سەرکردەی پارتی کرێكاران، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم پڕۆسەی دەستاو دەستکردنی دەسەڵات تەنها  ماوەکەی یەک کاتژمێری خایاند.
لە ڕۆژی شەممە6-7-2024، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی هەڵبژێردراوی بەریتانیا یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئەنجامدا و ڕایگەیاند: دوێنێ لەلایەن پادشا چارلسی سێیەمەوە راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

وەزیرەکانی کابینەکەی ستامەر ئەمانەن:

وەزیری دەرەوە: دەڤید لامی، وەزیری بەرگری: جۆن هەیڵی، 64 ساڵ، وەزیری نێوخۆ: ئێڤێت کوپەر، 55 ساڵ، وەزیری دارایی: رەیچڵ ریڤز، 45 ساڵ، جێگری سەرۆکوەزیران: ئەنجێلا راینەر، 44 ساڵ وەزیرەکانی دیکە:

وەزیری دووقنشینی لانکاستەر: پات مکفادن، 59 ساڵ
وەزیری داد: شابانا مەحموود، 43 ساڵ
وەزیری پەروەردە: بریجت فلیپسن، 40 ساڵ
وەزیری سفرکردنی کاربۆن: ئێد میلیباند، 54 ساڵ
وەزیری کار و خانەنشینی: لیز کێنداڵ، 53 ساڵ 
وەزیری زانست: پیتەر کایڵ، 53 سال
وەزیری گواستنەوە: لۆوس های، 36 ساڵ
وەزیری بازرگانی: جۆناسن رەینۆڵدز، 43 ساڵ
وەزیری ژینگە: ستیڤ رید، 60 ساڵ
وەزیری رۆشنبیری: لیزا ناندی، 44 ساڵ
وەزیری کاروباری وەیڵز: جۆو ستیڤنز، 57 ساڵ
وەزیری کاروباری سکۆتلاند: ئیان مورای، 47 ساڵ
وەزیری کاروباری ئایرلاندی باکوور: هیلاری بێن، 70 ساڵ

شایەنی باسە هەر دوای سەرکەوتنی، ستارمەر سەرۆکی پارتی کارێکاران، چەند پۆستی گرنگ و درا بەژنانی بەریتانیا وەک: وەزارەتی دارایی، پەروەردە، ناوخۆ، داد و جێگری سەرۆك وەزیران،. وەزیری دارایی لە بەریتانیا و چەندین پۆستی دیکە کە ئەمانە گرنگترینیان بوو.

لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانی نوێ بەفەرمی ڕۆژی سێ شەممە لە9-7-2024  کۆدەبێتەوە. هەمان ڕۆژ سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت و ئەندامان سوێندی یاساییدەخۆن.

پاشان لە ١٧ی تەمموزدا بەکردنەوەی خولی نوێ و حوكمەتی نوێ لەپەرلەمان، پادشای ووڵات ووتارێك پێشكەش دەكات. هاوكات سەرۆك وەزیران، كارنامەو ئەولەویەتەکانی خۆی بۆ پارلەمان و خەڵك  دەخاتە ڕوو،

جێبەجێکردنی دیموکراسی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی بەریتانیادا وەکو پێکهێنانی حکومەتە: دوای هەڵبژاردن، ئەو پارتە سیاسییە (یان هاوپەیمانی) بە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی کۆمۆنەکان بەزۆری حکومەت پێکدەهێنن. سەرۆکی پارتی براوە دەبێتە سەرۆکی حکومەت، کە وەزیرەکان بۆ پێکهێنانی کابینە دیاری دەکات. حکومەت لەلایەن پەرلەمانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و دەتوانرێت لەڕێگەی دەنگی لێسەندنەوەی متمانە یان هەڵبژاردنەوە تەحەدای بکرێت.

ئەنجام:

ئەوەی لە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراو و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ دوای دەنگدان و دەستەودەستکردنی دەسەڵات لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە دوای راگەیەندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا و دوابەدوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی نوێ حکومەتی نوێی بەریتانیایی راگەیاند و هەموو ئەم ڕێکارییانەی سەرەوە لە ماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژ ئەنجامدرا بۆیە دەگەیەنە ئەو ئەنجامەی کە هەڵبژاردن لە بەریتانیا بە دیموکراسیترین هەڵبژاردن و بێگەرترین ئەنجام دادەندرێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیدا.
 






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP