دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/06/2024

پێشەوا هەورامانی: سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە ڕێکاری پێویست بە کۆچبەرەکانی ئیتاڵیا بگرنەبەر

هەرێم نیوز

پێشەوا هەورامانی دەڵێت: سەرۆکی حکومەت سەرجەم لایەنەکانی راسپاردوە ڕێکاری پێویست بە کۆچبەرانی ئیتاڵیا بگرنە بەر، ئێمە چاوەڕێی ڕێکارە یاساییەکان دەکەین لە ئیتاڵیا دەکەین.

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند،" ئێمە چاوەڕێی ڕێکارە یاساییەکان دەکەین لە ئیتاڵیا، چونکە ئەم دۆسیەیە یاساییە، جەنابی سەرۆک وەزیران هەمووانی ڕاسپاردووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەت بن و چی ڕیکاری پێویستە بیگرنە بەر."

ئاماژەی بەوەشکرد،" بۆیە لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری پێویست کراوە بۆ ئەم بابەتە، ئەوانەی ڕاسپێردراون سەردانی قوربانیەکان و شوێنەکەیان کردووە، بەڵام چاوەڕێی داگاین کەیسەکە یەکلا بکاتەوە، کە دۆسیەکە لە یاسا تەواو بوو هەوڵی گەڕاندنەوەی تەرمەکان و ڕزگاربوەکان تەعامولێکی گونجاویان لەگەڵدا بکرێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دوو شەممە 17ی مانگی شەش یەختێکی پەنابەران لە ئاوی نێوان یۆنان بۆ ئیتاڵیا نوقم دەبێت، یەختەکە 76 کەسی هەڵگرتبوو، بە پێی ئامارە نافەرمیەکان لەو ژمارەیە 11 کەسیان ڕزگاریان بووە و تا دوێنێ تەنها 17 تەرم دۆزراوبۆوە، بەڵام ئەمڕۆ باس لە دۆزینەوەی 14 تەرمی تر دەکرێت، لەکۆی 76 کەسەکە پێدەچێت 35 کەسیان کوردبن و بەشێکی زۆریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP