دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/06/2024

سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی دوەم گەورەترین بازاڕی سەوزە و میوە لە هەرێم دادەنێت

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە) دادەنێت.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە) دادەنێت.

پرۆژەی سەنتەرى بازرگانى و عەلوەى هاوچەرخی ئاكرێ لە ژێر ناونیشانی (ئامانجمان بەرەو پێش بردنى كەرتى كشتوكاڵە لە هەرێمى كوردستان) لە بەڕێوەبەرايەتى گشتیى وەبەرهێنانى دهۆك مۆڵەتى وەرگرتووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەى عەلوەى هاوچەرخی ئاكرێ دووەم گەورەترين عەلوەيە لە ئاستى هەرێمى كوردستان و عێراق بە گوژمەى 22 مليۆن دۆلار لە سەر ڕووبەری 245 هەزار مەتری دووجا دروست دەکرێت و دەکەوێتە سەر ڕێگەى سەرەكى دهۆك – ئاكرێ.

دروستکردنی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ دەستپێکی شوڕشێکی نوێی سەردەمیانەی بەبازاڕکردن و بەکۆگاکردنی کشتوکاڵ دەبێت لە هەرێمی کوردستان و کاریگەریی دەستبەجێی لەسەر ساغکردنەوەی بەربوومی جووتیاران دەبێت.

پێکهاتەی پرۆژەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ:
19 دوکان بەڕووبەری 50 مەتر دووجا
20 کۆگا بەڕووبەری 450 مەتر دووجا
48 عەلوە بەڕووبەری 150 مەتر دووجا
35 بەڕووبەری 450 مەتر دووجا
112 عەلاف بەڕووبەری 135 مەتر دووجا
1 گۆڕەپانی سەوزە بەڕووبەری 4755 مەتر دووجا
8 ساردکەرەوەی بەفرگر بەڕووبەری 1000 مەتر دووجا
11 ساردکەرەوەی ئاسایی بەڕووبەری 1000 مەتر دووجا
2 قەپان بەڕووبەری 290 مەتر دووجا
1 ناوچەی سەوزایی بەڕووبەری 39 هەزار و 861 مەتر دووجا
1 نەمامگە بەڕووبەری 2958 مەتر دووجا
1 گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل بەڕووبەری 9716 مەتر دووجا
1 بنکەی ئاگرکوژێنەوە بەڕووبەری 600 مەتر دووجا
1 بنکەی پۆلیس بەڕووبەری 600  مەتر دووجا
1 وێستگەی سووتەمەنی بەڕووبەری 2600 مەتر دووجا
1 ڕێستۆرانت بەڕووبەری 2160.7 مەتر دووجا
1 مزگەوت بەڕووبەری 1025 مەتر دووجا
1 نووسینگەی کارگێڕی عەلوە بەڕووبەری 600 مەتر دووجا
1 ناوچەی کراوە بەڕووبەری 33 هەزارو 985 مەتر دووجا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP