هەرێم نیوز
مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ رایدەگەیەنێت؛ بەهۆکاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان گردەسپیان -دارەشمانە دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن، رێگەی (دێگە - دارەشمانە) بەکاربهێنن تاوەکو تەواوبوونی پڕۆژەکە.
ئەمڕۆ هەینی، مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە، سبەینێ شەممە 8ی 6ی 2024 رێگەی هاتووچۆی نێوان (گردەسپیان -دارەشمانە )دادەخرێت بەهۆی دەست بەکاربوونی کۆمپانیا بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە.
ڕاشگەیەندراوە، شۆفیێران دەتوانن رێگەی (دێگە - دارەشمانە) بەکاربهێنن تاوەکو تەواوبوونی پڕۆژەکە.
مەرزی کێلی دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای پشدەرەوە لە ئیدارەی راپەڕین و سنووری شاری سەردەشت لە رۆژئاوای ئێران